بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە

SNN
وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و سەرکردەی دیاری سوننەکان کۆبووەوە.
لەدیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە ھەرێم و عێراق تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. هەردوولا جەختیان لە بەھێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەموو لایەن و نەتەوە و پێکھاتەکان کردەوە لەپێناو چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق.
بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و وتی: “یەکێتی لەگەڵ زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە و پێشوازی لە هەر هەوڵێکیش دەکات کە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان زیندووبکاتەوە و بڕوای بە کاری هاوبەش هەبێت”.
هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و وەفدی یەکێتی هەڵوێستی یەکێتییان خستەڕوو و رایانگەیاند: “یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆی و ئەمەشمان بە هەموو لایەنەکان راگەیاندووە. پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەچاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و دووربێت لە هەموو دەستتێوەردانێک”.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









