
SNN
دەیان هەڵسوڕاوی گۆڕان لە هەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە و هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە بزوتنەوەکە بە هۆی بەشداری لە حکومەت بووەتە مایەی نائومێدکردنی خەڵک و سەرباری بوونی گەندەڵی بەردەوامە لە مانەوەی لە حکومەت.
لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی 65 هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر هاتووە: ” دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان، بڕیاڕبەدەستانی گۆڕان بە بەرنامە دەیانەوێ گۆڕان لەسەر ڕێچکە ڕاستەکەی خۆی لابەرن، بیکەن بە دوکانی سیاسی کۆمپانیا”.
روونیشیان کردوەتەوە: “لە سەرەتادا سەرەڕای رەخنە و ئاگادارکردنەوەکانی جەماوەر و کادیرە دڵسۆزەکانی و بەشێک لەسەرکردایەتیەکەی، کەوا بەشدار نەبن لەم حکومەتە فاسید و گەندەڵە و لەبەرەی خەڵکدا بمێننەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوانە گوێیان نەگرت و بە بیانووی ئەنجامدانی چاکسازیەکی درۆینە چوونە بەرەی گەندڵکارانەوە و ئەو هەموو جەماوەر و کادیرە دڵسۆزەیان بە گۆڕانەوە نەهێشت”.
جەختیشیان کردوەتەوە: “بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەت بەشدارە و شەرعیەتی بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری داوە خۆی کرد بە شەریکی 30 ساڵ دزی و گەندەڵی، سەرەڕای بەشداریکردنی گۆڕان بۆ چاکسازی و چاکردنی دۆخی خەڵک، بەڵام بەداخەوە بەشێکی بەرپرسانی حزبی حکومی گۆڕان بێ دەنگن لە ئاست ئەو هەموو گەندەڵیەی دەکرێت لەبەر چاویان”.
راشیانگەیاندووە: لە 30 ساڵی رابردوودا هیچ هێزێک نەیتوانیوە “بەقەد گۆڕان خەڵک نائومێد بکات”.
تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانەی هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکی نەبووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









