قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتیان تاوتوێکرد

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکی بە سەرپەرشتی رۆبەرت وۆلەر کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و چەند پرسێکی گرنگی دیکەیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و لەم چوارچێوەیەشدا باسیان لە پێشخستنی ئەم کەرتە کرد.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران باسی لە پێویستی هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی پێداچوونەوە و چاکسازی کرا لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان کە بە جۆرێک رێکبخرێتەوە ببێتە پاڵپشتی وەبەرهێنەران و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی کەرتی تایبەت.
لە تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق کرا و کۆنسوڵی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









