ئەمریکا: هێشتا دڵنیانین دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بگەنە ئەنجام

SNN
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: “سەرباری بەرەوپێشچوونەکان لە دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015، هێشتا دڵنیانین ئەو دانوستانانە بگەنە ئەنجامی کۆتایی”.
وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی پەیمانگای مارشاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند: “هەفتەی داهاتوو خولێکی دیکەی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەنەوە، سەرباری ئەو بەرەوپێشچوونانەی لەو دانوستانانەدا هاتوونەتە ئاراوە، بەڵام تا ئەو کاتەی سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بەو دۆسیە یەکلادەکرێنەوە، ناتوانین دڵنیابین لەوەی ئەو هەوڵە دەگاتە ئەنجامی دڵخواز”.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، ئەگەری سەرکەوتنی بنەماخوازان زیاترە، وتی: “ئەو بابەتە رەوتی دانوستانەکانی ڤییەننا ئاڵۆزتر دەکات”.
وتەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە کاتێکدایە لە لایەکەوە کاربەدەستانی مۆسکۆ و تاران گەشبینن بە ئەنجامی دانوستانەکان و لە لایەکی دیکەشەوە وتەبێژی حکومەتی ئێرانیش دەڵێت: گۆڕانکاری لە حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکار هیچ کاریگەرییەکی لەسەر سیاسەتی ئەتۆمی وڵاتەکەی نابێت.
سێرگی ریباکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندوە: “تەنها چەند خاڵێکی کەمی جێی ناکۆکی ماون بۆ ئەوەی دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 بگەنە ئەنجام و هیچ بەربەست و کۆسپێکی گەورە لەبەردەم ئەو دانوستانانەدا نەماوە”.
هەرچی بەرپرسانی باڵای ئێرانیشن چەند جارێک باسیان لەوەکردبوو: “لەسەر خاڵە سەرەکیەکانی هەڵگرتنی سزاکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و تەنها هەندێک وردەکاری ماون و پێویستە گفتوگۆی زیاتریان لەبارەوە بکرێت”.
دەربارەی نیگەرانیەکان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و گۆڕینی حکومەت لە ئێران، عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە: “ئەگەر هەر رێککەوتنێک بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بێتە ئاراوە، تا ئەو کاتەی لایەنی بەرامبەر پێوەی پابەندبێت، کۆماری ئیسلامیش پێوەی پابەند دەبێت”.
جەختیشی کردەوە: “گۆڕینی حکومەت کارناکاتە سەر سیاسەتی ئەتۆمی ئێران، چوونکە ئەو پرسە بابەتێکی نیشتمانی و نەتەوەییە و پەیوەندی بە دەسەڵاتی جێبەجێکار و گۆڕانکاری لەو دەسەڵاتە نییە و لە ئاستی باڵای دەوڵەت بڕیاری لەسەردەدرێت”.
تائێستا چەند گەڕی دانوستان بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 لە ڤییەننا بەڕێوەچوون و ئامانج لەو دانوستانانە ئەوەیە کە لە لایەکەوە ئەمریکا بە هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی لەسەر تاران بگەڕێتەوە بۆ ناو رێککەوتنەکە و لە لایەکی تریشەوە ئێران پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە جێبەجێ بکاتەوە.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









