بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدای یەکێتی کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدای یەکێتی کرد و لایەن رابیحە حەمەد، لێپرسراو و ئەنجوومەنی مەڵبەند پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا و گرنگی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی بۆ ئەندامانی یەکێتی لە بەغدا روونکردەوە، گفتوگۆی لەبارەوە کرا و وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئەندامانی مەڵبەندی دایەوە.
لەبارەی هەڵوێست و ستراتیژی یەکێتییەوە هاوسەرۆک رایگەیاند: یەکێتی بەهەمان رۆحییەت و روئیای نیشتمانییانەی مام جەلالەوە کاردەکات و هەڵگری رێبازی چەپکە گوڵەکە دەبێت، بڕوای تەواومان بە کاری پێکەوەیی و هاوبەش هەیە و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات. دەرگامان بۆ هەر هێز و لایەنێک کراوەیە کە بیەوێت پێکەوە لەپێناو کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی کاربکەین.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی سیاسی یەکێتی لە بەغدا کرد و وتی” چالاکییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانمان لە بەغدا زیاتر دەکەین، چونکە بڕوامان بەوەیە ئەگەر بمانەوێت مافی گەلەکەمان و کێشەکانمان لەگەڵ ناوەند لەسەر بنەماکانی دەستوور جێبەجێبکەین، دەبێت چالاکانەتر کاربکەین و لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوام لەپەیوەندیدابین لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان. بۆ ئەوەش مەڵبەندی یەکێتی راسپارد درێژە بەسیاسەتی ھاوبەش بدەن لەگەڵ ھەموو ھێز و نەتەوە و پێکھاتە جیاجیاکانی بەغدا و لەھەماھەنگی بەردەوامدابن بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵکی کوردستان”.
یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کورد تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و هاوسەرۆک رایگەیاند: یەکێتی هەمیشە بڕوای بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەبووە و ئاماژەی بەڕۆڵی یەکێتی کرد لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و وتی” دەبێت پەرە بەو پەیوەندییە مێژووییە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی داناوە، بەھەمان رۆحییەت لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوامبین و وەک ھەمیشە یەکێتی دەبێت مەرجەع و خاڵی کۆکەرەوەی جیاوازییەکان بێت. لەپێناو گەلەکەمان درێژە بەخەباتی نیشتمانی خۆمان بدەین و بەھیچ شێوەیەکیش سازش لەسەر ھێڵە گشتی و ستراتیژییەکانمان ناکەین تەنھا لەسەر مافی کورد و بەرژەوەندی گەلەکەمان نەبێت کەئەمەش شانازی یەکێتیبوونمانە لەھەموو قۆناغەکانی خەباتدا”.

زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









