“نەخۆشی کەڕووی ڕەش گوازراوە نییە، خودی نەخۆشییەکە ئەوەندە مەترسیدار نییە “

د،هێرش سەلیم
SNN
دکتۆر هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند: پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین پڕۆسەیەكی خاوبووە و هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە بە ڕاستی لە سەرەتاوە ئەو بڕە ڤاكسینەی بەدەستمان دەگەیشت هەفتانە بوو.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، تا ئێستا 39 هەزار و 294 كەس خۆی كوتاوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پڕۆسەكە بە دڵی ئێمە نییە، بەڵام ڕێژەی ڤاكسین ئەو ڕێژە زۆرە نییە كە لەبەردەستدایە، هاووڵاتیانیش بەدەم هەموو ڤاكسینەكانەوە ناچن، داواكاری زۆر لەسەر فایزەرە بەداخەوە بۆ ئەو تێگەیشتنە خراپەی خەڵك هەیەتی لەسەر جۆرەكانی ڤاكسین ئەمەش وایكردووە خەڵك ناچێت بەدەم ئەسترازینیكا و سینۆفارم و ئەوانی ترەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەم هەفتەیە بڕێكی زۆر باش ڤاكسینمان بەدەستگەیشتووە بەنیازین لە هەفتەی داهاتووەوە زۆربەی بنكەكانمان پڕبكەینەوە لە ڤاكسین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان زۆر چاوەڕێ نەكەن.
سەبارەت بە نەخۆشی كەڕووی ڕەش ناوبراو ڕایگەیاند: كەڕووی ڕەش یەك حاڵەت بوونی هەبوو، یەكێكە لە حاڵەتە دەگمەنەكانی كەڕوو كە لە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵدا جارێك ڕوودەدات، پەیوەندیدار نییە بە كۆرۆناوە، بەڵام ئەوانەی كۆرۆنا دەگرن بۆیان هەیە بەهۆی دابەزینی بەرگری لەشیان و بەكارهێنانی دەرمانی ستیرۆید تووش ببن، پەیوەندیدارە بە زۆربەی نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان یاخود زۆربەی ئەو نەخۆشیانەی كە بەرگری لەش تێدا دادەبەزێت، بەڵام ئەمە لە 100 هەزاردا یەك كەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت لەو بەرگری لاوازانە.
ڕوونیشیكردەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی پار حاڵەتێكمان هەبووە ئەمساڵیش ئەو هاووڵاتیە عەرەبە بوو كە ماوەیەكی كاتی هاتبوو لێرە نیشتەجێ بوو، بەڵام هیچ حاڵەتێكی تر بەدی نەكراوە.
جەختی لەوەش كردەوە، كەڕووی ڕەش مەترسیدارە، مەترسیەكەی لەوەدایە گیانلەدەستدانی دەگاتە 50%، بۆیە بۆ ئەو كەسە مەترسیدارە كە تووشدەبێت ئەگەرنا خودی نەخۆشیەكە ئەوەندە مەترسیدار نییە و هێندەش پەیوەندیدار نییە بە زۆربەی نەخۆشیەكانەوە و دەگمەنیشە لەبەرئەوە پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات.
ئاشكراشیكرد، نەخۆشیەكە بەهیچ شێوەیەك گوازراوە نییە و نابێت بە پەتا، مەگەر یەكێك زۆر لە نەخۆشەكە نزیك بێت دەستكاری ئەو شوێنەی بكات كە كەڕووەكەی پێوەیە، بەڵام ئەو كەسەش ئەگەر بەرگری لەشی لاواز نەبێت و بەهێز بێت هیچ كاریگەری نابێت بەسەریەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









