قەرەیلان: ئەردۆغان شاندێکی بۆلای پەکەکە ناردووە و داوای ئاگربەستی لێکردوون

SNN
موراد قەرەیلان فەرماندەی سەربازی پەکەکە ئاشکرای کرد لە ماوەی رابردوودا سەرۆککۆماری تورکیا شاندێکی رەوانەی لای پەکەکە کردووە و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش داوایەکی لە پارتی هەبووە.
موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستێرک تی ڤی ئاشکرای کرد: “لە ماوەکانی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا شاندێکی بۆ لای ئەوان رەوانە کردووە و وتوویەتی: “لە ناوخۆی تورکیا ئاگربەست رابگەیەنن و لە پارچەکانی دیکە چیتان دەوێت بیکەن”.
موراد قەرەیلان لەو بارەوە روونیکردەوە: “ئامانجی ئەردۆغان لەو پەیامەی پیلانێکە بۆ ئەوەی کورد لە دژی کورد بەکاربهێنێت و شەڕی کورد و کورد هەڵبگیرسێت”. باسی لەوەشکرد، ویستویەتی ناوەرۆکی ئەو پەیامەی شاندەکەی تورکیا بگەیەنێتە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و لەو بارەوە ئاگاداری بکاتەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی پەکەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “زانیاریمان هەیە هەر لە ماوەکانی رابردوودا خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا داوای لە پارتی کردوە پێشمەرگەش بەشداری شەڕی پەکەکە بکات”.
قەرەیلان جەختی کردەوە: “بەهیچ جۆرێک گەریلاکانمان هێرشیان نەکردوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بە هیچ جۆرێکیش لەگەڵ شەڕی کورد و کورددا نین”.
داواشی لە پارتی کرد: “ئەگەر هاوکاریمان ناکەن لە دژی تورکیا بێلایەن بن و لە پشتەوە بەرەی دیکەمان لە دژ مەکەنەوە”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 خولهك لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
26 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
47 خولهك لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
26 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
47 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









