
ئاسایشی سلێمانی
SNN
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کرێکارەى ڕاگەیاند کە دوێنێ لە سلێمانی خاوەنکارەکەی کوشت و ئۆتۆمبێلەکەی ڕفاند و بەرەو تکریت کە خۆی خەڵکی ئەوێیە هەڵهاتووە.
ئەمرۆ شەممە، 12ی حوزەیرانی 2021، ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەى دوێنێ لە گەڕەکی ئازادی شارى سلێمانى هاووڵاتیەک بەناوى (عوسمان حمەسەعید) کوژرا و ئۆتۆمۆبیلەکەى لە جۆرى تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزرا، تاوانبارى تاوانەکە هەڵهاتووە و ئۆتۆمۆبیلەکەى بەرەوخواروى عێراق بردبوو.”
دەشڵێت، “دەستبەجێ هێزەکانمان بە فەرمانى دادوەر و بەپێی ماددەى (406) لە یاسایى سزادانى عێراقى و بەسەرپەرشتى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانى (بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک + دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق + ژورى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى بەغداد + قیادەى پۆلیسى پارێزگاى صلاح الدیین) توانیمان ناسنامە و شوێنى دانیشتى کەسى تاوانبار بەناوى (س, ح, ح, ت) کە لەدایکبووى ساڵى 1998ـە لە تکریت دەست نیشان بکەین.”
جەختی کردووەتەوە کە “تاوانبار دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا.”
ڕاگەیەنراوەکەى ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە کە “تاوانبار ماوەى چەند مانگێکە هاتووەتە شاری سلێمانى و نیشتەجێبووە، بەردەوام کارى بۆ کوژراوەکە کردووه، دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شارى تکریت، لە ئۆپراسیۆنیێکى هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانى ئاسایشى پارێزگای سلێمانى و لەلایەن تیمیکى هاوبەشەوە کەسى داواکراو لەماوى کەمترلە 24 کاتژمێردا دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەى بەردەوامە.”


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









