نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی خۆیان بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق راگەیاندووە، بەڵام بەرپرسێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژەبەوەدەكات: “ئەو بابەتە پرسێكی سیادییەو دەبێت لەسەر ئاستی حكومەتی عێراقی وەڵامی ئێران بدرێتەوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران عێراق”.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران و كونسوڵخانەكانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عیێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێكمان بۆ نەهاتووە ئاماژە بە هەڵگرتنی ڤیزا بكات، بۆیە لە ئێستادا هەمان ئەو ڕێنماییانەی كە پێشتر كارمان پێكردوون بەردەوامییان هەیە و هیچ گۆڕانكارییەك نەهاتووەتە ئاراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بابەتی هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان دوو وڵات بابەتێكی سیادییە و دەبێت لەسەر ئاستی باڵای ئەو دوو وڵاتە بڕیاری لەسەر بدرێت، بۆیە ئەو بڕیارەی ئێران تاكلایەنانەیە و دەبێت لەسەر ئاستی حكومەتی عێراقی وەڵام بدرێتەوە كە ئایا تا چەند ئامادەن ئەوانیش ڤیزا لەسەر گەشتی هاووڵاتیانی ئێران بۆ عێراق هەڵبگرن، چونكە یەكێك لە مەرجەكانی لایەنی ئێرانی ئەوە یە كە دەبیت حكومەتی عێراقیش بەهەمان بڕیار هەستێت”.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ باسی لەوەشكرد: “هەركات نوسراوی فەرمامیان بەدەست گەیشت كە باس لە هەڵگرتنی ڤیزا بكات لە نێوان ئێران و عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە بێگومان ئێمەش لای خۆمانەوە جێبەجێی دەكەین، چونكە ئێمە لایەنێكی بڕیار بەدەست نین بەڵكو و جێبەجێكارین و تا ئێستاش هیچ بڕیارێكی نوێمان بەدەست نەگەیشتووە”.
رۆژی 10ی ئەم مانگە مەهدی شوشتەری کونسوڵی ئێران لە سلێمانی رايگەياند: ” ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری لابردنی ڤیزای 45 رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی کاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەرکردووە”.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
40 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
40 خولهك لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 خولهك لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
40 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









