نوێترین زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی سێ ئەندامی پەیەدە لە فرۆكەخانەی هەولێر

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات تا ئێستا ئەو سێ ئەندامەیان كە بۆ مەبەستی پێشوازیكردن لە كۆمەڵێك سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و پەرلەمانتاری ئەوروپی چووبوونە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركران ئازاد نەكراون ل لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستبەسەر كراون.
نوری ئەسعەد، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات ( پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دوو ڕۆژ لە دەستگیركردنی سێ لە ئەندامانمان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تا ئێستا ئازاد نەكراون، پاش بەدواداچوونمان دەركەوتووە كە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ئەو ئەندامانەمان دەستبەسەركراون و تا ئێستاش ڕوون نەبووەتەوە كە بەچ هۆكارێك دەستگیكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامی دەدات لەو سیاسەتەی ئێستای جێبەجێكدنی ئەجێندای وڵاتانی دەرەوەیە، كە ئەم سیاسەتە هیچ خزمەتێك بە بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە ناكات، بۆیە واباشتر پارتی دەست لەو جۆرە سیاسەتەی هەڵبگرێت چونكە هیچ بیانوویەك نییە بۆ دەستگیركردنی ئەو ئەندامانەمان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
وتەكانی نوێنەرەكەی پەیەدە لە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەوەیان بڵاوكردەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاكان تاش پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا دەستگیركراوە.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دوێنێ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردبوو، پەكەكە، وەك بەشێك لە پیلانەكانیان لە دژی هەرێم و بە هاوكاری دەستێكی ناوخۆیی، چەندین هاووڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە كارهێنانیان وەك ئامرازێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









