رێکخراوی AIDL: دەستگیرکردنی چالاکوانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتییە

SNN
رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە ماف و ئازادییەکان AIDL داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو چالاکوانانە دەکات کە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون و هۆشداریش دەدات لەوەی کە ئەو پرسە دەگەیەنێتە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
AIDL لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە: “دوای ئەوەی شاندێکی نێودەوڵەتی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەرەوشی مافەکانی مرۆڤ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە، لەفڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون”.
راشیگەیاندوە: “ئەو رێکارانەی بەرامبەر شاندێکی هاوپەیمانان گیراوەتەبەر پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتییە، بۆیە “داوای رونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەرامبەر ئەو رەفتارانە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین”.
جەختیشیکردووەتەوە: “بەرامبەر ئەو شێواز و مامەڵەکردنە نەتەوە یەکگرتوەکان و لایەنی نێودەوڵەتی ئاگادار دەکەنەوە و بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی پێویست لەم بابەتەدا بکەن”.
رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لەماف و ئازادییەکان (AIDL)، رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و رۆڵی راوێژکاری دەبینێت لەنەتەوە یەکگرتوەکان، هەروەها نوسینگەی لە پاریس، جنێڤ، برۆکسل و نيويۆرك هەیە و چاودێری مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان دەکات.
بەمەبەستی رێگریی لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان پارتی و پەکەکە ژمارەیەک چالاکوان کە بەشێکیان بیانی بوون، لە کاتی گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەرکران، پێشتریش لە کاتی پێشوازی لە بەشێک لەو چالاکوانانە سێ ئەندامی پەیەدە و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەر لەو فڕۆکەخانەیە دەستگیرکرابوون.
لە ماوەکانی رابردووشدا بە هۆی سەپاندنی سزا بە سەر چالاکوانانی بادیناندا پارتی و حکومەتی هەرێم رووبەڕووی رەخنەی توندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببونەوە و بەوە تۆمەتبارکران کە هەوڵ بۆ بە سیاسیکردنی دادگاکان و بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین دەدەن.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









