قەیس خەزعەلی ” هێرشەکانمان بۆ سەر ئەمریکا چڕ دەکەینەوە”

قەیس خزعەلی
SNN
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی چەکدارانی عەسایب ئەهلی حەق رایگەیاند: میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بڕیاری زیاترکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێرق، داوە.
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق رایگەیاندووە: گرووپەکانی بەرەی بەرگری هەرگیز دەستبەرداری بژاردەی شەڕ سەربازی دژی هێزەکانی ئەمریکا نابێت، تا ئەوکاتەی لە عێراق دەچنە دەرەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات: میلیشیاکانی بەرەی مقاوەمە بڕیاری زیاترکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەمریکییەکان داوە و پێویستە ئەمریکییەکان بزانن، کە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەیان.
خەزعەلی هیچ بەهایەکی بۆ سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دانەناوە و رایگەیاندووە: حەشدی شەعبی تاکە دەزگای سەربازیی شەرعی و یاسایی عێراقە.
ئەو لێدوانەی قەیس خەزعەلی دوای ئەوە دێت، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی دوو جار سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی میلیشیا و لایەنە شیعەکان کۆ بووەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، زیادکردنی هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی قائانی و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بووە.
بەرەی مقاوەمە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێت و لە گرووپ و میلیشیا شیعەکانی عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن پێک دێت و دژایەتیی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات و کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









