
ئەردۆغان و بایدن لە کۆبوونەوەکەی دوێنێیاندا
SNN
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ناتۆ لە برۆکسیل سەبارەت بە چەند پرسێک کۆبوونەوە، هەردوو وڵاتەکە دەیانەوێت گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانیان چارەسەربکەن لەرێگەی ئەو پرسانەوە کە هەردوو وڵاتەکە بەرژەوەندی هاوبەشیان تیایدا هەیە، وەک ئەوەی لە لیبیا و سوریا و ئەفغانستان روودەدات.
لەدوای کۆبوونەوەکە ئەردۆغان بە میدیاکانی وت: “هیچ کێشەیەک نییە لەگەڵ ئەمریکا کە نەتوانین چارەسەری بکەین”.
بایدنیش بە ژمارەیەک میدیای وت، کۆبوونەوەکە بەرەوپێشچوونێکی راستەقیە بووە، گفتوگۆیەکی بەرهەمدارییان ئەنجامداوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئەردۆغان وتوویەتی: بە بایدنم راگەیاند تورکیا دەتوانێت لەگەڵ پاکستان و هەنگاریا فڕۆکەخانەی کابول کۆنتڕۆڵبکات و ئەگەر ئەمریکاش سوورە لەسەر ئەوەی نەیەوێت تورکیا لە ئەفغانستان بکشێتەوە، ئەوا پێویستە پشتیوانی لۆجیستی و ئابووری و دیپلۆماتی تورکیا بکات.
ئەردۆغان لەلایەن میدیاکارانەوە پرسیاری لێکرا کە ئاخۆ باسیان لە پرسی بەجینۆسایدناساندنی ئەرمەنییەکان لەلایەن ئەمریکاوە کردووە، لە وەڵامدا وتی: “سوپاس بۆ خوا، ئەو بابەتە باس نەکرا”.
ئەردۆغان وتیشی کە لەگەڵ بایدندا ناکۆکییەکانیان لەسەر بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری مووشەکی رووسی ئێس ٤٠٠، چارەسەر نەکردووە، بایدنیش رایگەیاند: “بیروبۆچوونمان لەسەر ئێس ٤٠٠ نەگۆڕاوە.
هاوکات ئەردۆغان جارێکی دیکە داوای لە ئەمریکا کرد کە پشتیوانییەکانیان بۆ هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان رابگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئابووری تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، بەتایبەت لەدوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی تورکیا کە وایکرد ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەرە بیانییەکان بکشێنەوە و بەهای دراوی تورکی دابەزێت، بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا کاریگەری لەسەر دراوی ئەو وڵاتە و رەوشی ئابوورییەکەی دەبێت.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









