
SNN
رێکخراوی ئەمنیستی نێودەوڵەتی رەخنە لە ئاسایشی هەولێر و دهۆک دەگرێت سەبارەت بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لە ساڵی رابردوودا بەتایبەت لە بادینان.
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: “دەبێت هەرێمی کوردستان کۆتایی بهێنێت بە کپکردنی خۆپیشاندانەکان لە رێگەی سوکایەتی یان دەستگیرکردنیانەوە، هەروەها دەستبەجێ ئەو کەسانە ئازادبکرێت کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون یان لەسەر چالاکییەکی مەدەنییان”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “ئاسایشی دهۆک ساڵی رابردوو زیاتر لە 100کەسی دەستگیرکردووە بەتایبەت لە ناوچەی بادینان کە تا ئێستا لانیکەم 30 کەسیان لە گرتووخانەدان”.
وتووشیەتی: “بەدواداچوونمان بۆ 14 کەیس کردووە کە هێزی ئاسایش هاووڵاتییان لە شوێنی کارەکانیان یان لە ماڵەکانیان دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگایان پێبێت یاخود پاساوێکی باشیان بۆ دەستگیرکردنیان هەبێت”.
رێکخراوەکە دەڵێت: “لە شەش حاڵەتدا ئاسایشی دهۆک و هەولێر زانیارییان لەبارەی چارەنووسی ئەو دەستگیرکراوانە نەداوە بە خێزانەکانیان هەرچەندە خێزانەکانیان لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ زانینی شوێنیان”.
ئەمنیستی باس لە کەیسی، گوهدار زێباری، شیروان شیروانی دەکات و دەڵێت “مامەڵەی توند و نامرۆییان بەرامبەر کراوە. دەشڵێت دادگاییکردنی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان پێشێلکاری زۆری مافی مرۆڤی تێدابووە”.
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ئەمنیسیتی داوا دەکات کۆتایی بە “دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و دادگایی نادادپەروەر بهێندرێت”، دەشڵێت دەبێت هەنگاوی جددی بنرێت بۆ کۆتایی هێنان بە سوکایەتی، تۆقاندن و کپکردنی دەنگی رۆژنامەنووسان، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، چالاکوانان و کەسوکاریان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









