پاش سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا حکومەتی عێراق تریلیۆنێک و 200 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

SNN
لە پاش سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا و ئەنجامدانی چەندين کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزيارنی عێراق و بەشێکی زۆری لايەنە سياسييەکانی عێراق، حکومەتی ناوەندی بڕياريدا تریلیۆنێک و 200ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا کە مانگانە 200ملیار دینار بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارەکەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە خەرجدەکرێت کە دەکاتە تریلیۆنێک 200 ملیۆن دینار.
ئەم بڕيارەی حکومەتی عێراق دوای سەردانە پێنج رۆژييەکەی سەرەتای ئەم مانگەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی دێت بۆ بەغدا، لەو سەردانەدا لەگەڵ هەريەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق و لەگەڵ عەمار حەکیم سهرۆكی رهوتی حیكمه، نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و بەشێکی ديکە لە سەرکردە سياسييەکانی عێراق، درێژەی بە کۆبوونەوەکانيدا.
ئامانجی سەرەکی لە کۆبوونەوەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ لایەنە حکومی و سیاسییەکانی عێراق جیبەجێکردنی رێککەوتنی نیوان هەریم و بەغدا و پتەوکردنی پەيوەندييەکانی نێوان ئەو دوو لايەنە بوو.
لە کاتی سەردانەکەدا بەشیک لە چاودێران جەختيان دەکردەوە: “سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی كاریگەری باشی دەبێت لەسەرزیاتر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا، كۆبوونەوەی هاوسەرۆک لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاندەرێكی باش دەبێت كە بە زوترین كات پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی رەوانەبكرێت چونكە بەشێك لە كۆبوونەوەكان داواكردنی ناردنی پشكی كورد بووە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









