جوتیار عادل “دەوامی فەرمانگەکان وەک جارانی لێ دێتەوە و تەناوب نامێنێت”

جوتیار عادل، وتهبێژى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
جوتیار عادل، وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: دڵخۆشین بەوەی کە بەغدا بەشە بودجە رەوانەی هەرێم دەکات.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند: دەوام لە سەرتاسەری فەرمانگە حکومییەکان وەک خۆی دڵی دێتەوە واتا تەناوب نامێنت. فەرمانبەر دەبێت سەرجەم رۆژەکانی هەفتە دەوام بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە وەک حکومەت خۆمان بە سەرپشک دەزانین بۆ دابنیکردنی داهات و مووچەی هاووڵاتیان، ئێمە لەگەڵ ئەوەشداین کە مووچە بەبێ لێبرین بە فەرمانبەران بدرێت، کەسیش ناتوانێت موزایەدا بکات کە لە حکومەت دڵسۆزترە بۆ هاووڵاتیان، ئێمە قەزرمان کردووە تا مووچە دابین بکەین، هەروەها چۆنیەتی ناردنی پارەی شەش مانگی هەرێم دەکەوێتە سەر بەغدا کە بە چ شیوەیەک دەینێرێت بۆ هەرێم.
روونیشیکردەوە، هەنگاومان ناوە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و بەهۆی گرانبوونی نەوت لە سەرتاسەری جیهاندا بەنزین گران بووە و هەرێمیش بەشێکە لەو گرانبوونەوەی کە لە جیهاندا بوونی هەیە.
سەبارەت بە پەکەکە و جموجۆڵەکانی تورکیا وتی” لەگەڵ شەری ناوخۆدا نین و هیوادارین لەلایەن تورکیاوە قەوارەی خاکی هەرێم بپارێزرێت”
سەبارەت بەوەی کە نەخۆشخانەی هیوا-ی تایبەت بە شێرپەنجە کە دەدرێت بە کەرتی تایبەت جوتیار عادل وتی” بەهێچ جۆرێک ئەو هەواڵە ڕاست نییەو بەداخەوە بەشێکی زۆری میدیاش باوەڕی بەم جۆرە درۆیانە کردووە”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









