پەرلەمانی عێراق هۆشداری توند لەبارەی کۆچی گەنجان و نەمانی هێزی کارەوە دەدات

کۆچکردن
SNN
لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: کۆچێکی بێشوماری گەنجانی عێراق لە بەسرە تا زاخۆ دەستیپێکردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کە ئەمە مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر عێراق گەر رێگری لەم دۆخە نەکرێت.
نەدا شاکر جەوت ئەندامی ئەو لیژنیەی پەرلەمان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لە 10 ساڵی رابردوودا کۆچی گەنجانی عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هۆکارەکەشی بۆ خراپی باری دارایی و ئەمنی و نەبوونی کار و هەرەشەی کوشتنەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتیش هیچ جۆرە پلانێکی نییە بۆ رێگریکردن لەم دۆخە.
نەدا لە راپۆرتێکیدا کە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی کردووە ئاماژە بەوە دەکات: کە پێویستە بەزووترین کات حکومەت لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە زۆرترین گەنجی عێراق بخاتە سەر کار، بۆ ئەوەی گەر هیچ نەبێت بەشێوەیەکی پلەبەندی رێگری لە کۆچی گەنجان بکات، کە ئەمە لە ئێستا و داهاتوودا زیانێکی ئابووری سەختی لەسەر عێراق دەبێت بەهۆی ئەوەی کە هێزی گەنجان و تواناکانیان بەهۆی کۆچکردنەوە لەدەستدەدات.
بەپێی راپۆرتەکانی بانکی ناوەندی جیهانی، هەژارانی عێراقی رۆژانە 1,25 دۆلاریان دەستدەکەوێت کە لە مانگێکدا دەکاتە 37 دۆلار، کە رێژەی %32 بۆ %34 هاووڵاتیانی عێراقی بەمجۆرە دەژین، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە هاووڵاتی عێراقی بەرەو وڵاتێکی دیکە کۆچ بکات تا ژیانێکی باشتر بۆخۆی بدۆزێتەوە.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








