نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک ملیۆن کەس لە میانمار پێویستیان بە هاوکاریيە

SNN
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند: “بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای میانمار و گرووپە نەیارەکان لە پاش کودەتا سەربازیەکەی ئەو وڵاتە بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە، یەک ملیۆن کەس کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە پێویستیان بە هاوکاریيە”.
لەو راپۆرتەدا کە نووسینگەی هەماهەنگیی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کردووە، زانیاری لەبارەی دوایین رەوشی ئەو ناوچانە بڵاوکراوەتەوە کە لە یەکی شوباتەوە کە کودەتا سەربازیەکە روویداوە تا ئێستا کاریگەری شەڕ و پێکدادانەکەیان لەسەرە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە: “تا ئێستا لە ویلایەتەکانی باشووری خۆرهەڵاتی میانمار، 160هەزار و 400مەدەنی بەهۆی پێکدادانەکانەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە، لەو ژمارەیەش 100هەزاریان ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەن کە لە ویلایەتی کایا ئاوارەبوون”.
ئاماژە بەوەش دەکرێت: “بەهۆی نیگەرانیە ئەمنییەکانەوە ناتوانرێت هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو مەدەنییانەی ئاوارەی ناوچە دارستانی و شاخاویەکان بوون”.
لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو: “لەوەتەی کودەتا سەربازییەکە روویداوە تا ئێستا، ناسەقامگیری سیاسیی وڵات، شەڕ و پێکدادانەکان و کودەتا کاریگەری نەرێنییان کردووەتە سەر ئابووریی وڵات، بەو هۆیەشەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس کەوتوونەتە دۆخێکەوە پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە”.
لە چوارچێوەی هاوکاریەکانی بۆ لێقەوماوانی میانمار، نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی هەیە بە بەهای 276ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بگەیەنێتە 944هەزار کەس، بەڵام تا ئێستا 49ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









