لە SNNوە زانیاری ورد لەسەر رێککەوتنەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان بخوێنەوە

هاوپەيمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە مەراسیمێكی تایبەتدا واژوو لەسەر ڕێككەوتنی سیاسی لە نێوان ئەو دوو حزبەی كوردستان واژوو بكرێت كە تایبەت بە كاركردن لە یەك لیستی هاوبەشی هەڵبژاردنەکان.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان واژوو لەسەر ڕێككەوتنی سیاسی لە نێوان یەكێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامبدرێت.
بەشێكی ڕێككەوتنەكە خۆی لە جێبەجێكردنی بەنەدەكانی تایبەت بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراق لە خۆدەگرێت بەتایبەت لەڕووی بانگەشەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی ژورێكی هاوبەشی ڕاگەیاندن لە نێوان گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، بەشێكی دیكەی مەراسیمی واژووكردنی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەستە بە تەواوكردنی ئەو ڕێككەوتنەی كە پێشتر لە نێوان ئەو دوو حزبە واژووی لەسەركراوە لەبارەی دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی ڕابردوو بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی وەرگرت و لە چەند رۆژی داهاتوشدا پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجەی پێدەدرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









