
کرێکارانی-بیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رايگەياند: “بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ كەمترین مۆڵەتمان بە كرێكاری بیانی داوە بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان ئەوەش لە پێناو رەخساندنی هەلیكاری زیاتر بۆ كرێكار و هاووڵاتیانی ناوخۆی هەرێم، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە ئێستادا 15 هەزار هاووڵاتی بیانی وەك كرێكار لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن”.
عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەSNNی راگەیاند: “ئێمە لە وەزارەتی كار پلانی تایبەت بەخۆمانمان هەیە بۆ هێنانی كرێكاری بیانی و رەخساندنی هەلیكار بۆیان ئەوەش لە رێگەی ئەو كۆمپانیایانەی كە تایبەتمەندن بە هێنانی كرێكاری بیانی، لە ئێستاشدا لە هەرێمی كوردستان 15 هەزار هاووڵاتی بیانی مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی فڕۆكەخانەكان و بەردەوامی تونكردنەوەی رێكارەكانی تایبەت بەڕووبڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكار بوون بۆ ئەوەی بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو هێنانی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە بەجۆرێك تەنها لە ساڵی رابردوودا سێ هەزار و 600 كرێكار هێندراونەتە هەرێمی كوردستانەوە بەڵام بۆ ئەمساڵ هێشتا هیچ ئامارێكی وردمان لەبەردەستدا نییە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو كرێكارانەی كە دەهێندرێنە هەرێمی كوردستان یاخود لە ئێستادا مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە بەشێكی زۆریان كرێكاری پیشەیی یان خاوەن بڕوانامەن و لەگەڵ كۆمپانیاكان هاتوونەتە كوردستان، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەك كرێكاری بیانیش وەك خزمەتكار لە ماڵان كار دەكەن”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









