
پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد ئەمڕۆ لە لیژنەكەماندا میوانداری هەریەكە لە سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەكەین، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هۆكارەكانی جێبەجێكردنی بڕگە گرنگەكانی یاسای چاكسازی و ئاستەنگەکانی بەردەم بە سستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەین و دواتر بەڕاپۆرتێك تێبینییەكان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكەین.
شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە لیژنەكەماندا میوانداری هەریەكە لە ( عەبدولحەكیم خەسرەو) سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و ( ئەنوەر ئەحمەد) سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم دەكەین، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی هۆكارەكانی بە سیستی بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی خاڵ و بڕگە و مادەكانی یاسای چاكسازی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە ئێستادا بووەتە جێگای باس چ لای ئێمەی پەرلەمانتاران و چ لای هاووڵاتیان و تەنانەت بەشێك لە بەرپرسانی باڵای حكومەت ئەوەیە كە تا ئێستا نەتواندراوە یاسای چاكسازی وەك خۆی جیبەجێبكرێت لە كاتێكدا واخەریكە ساڵێك بەسەر جێبەجێكردنی ئەو یاسایەدا تێدەپەڕێت و بەڵام بە كردار هیچ شتێكی ئەو تۆمان نەبینیوە جگە لەوەی لەلایەن هەندێك لە وەزارەتەكانەوە هەندێك ڕێنمایی دەركراون بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایە بەڵام دواجار ئەو ڕێنماییانەش جیبەجێ نەكراون.
سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، دوای خستنەڕووی تێبینی و سەرنجەكانمان لەبارەی هۆكارەكانی جیبەجێنەكردنی خاڵە گرنگەكانی یاسای چاكسازی و دواتر وەرگرتنەوەی وەڵام لەلایەن ئەو كەسانەی كە میوانداریمان كردوون، ڕاپۆرتێكی ورد لەوبارەیەوە ئامادە دەكەین كە تیایدا بە خاڵ باس لە هۆكارەكانی جێبەجێنەكردنی یاسای چاكسازی دەكەین و ئەو ڕاپۆرتە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكەین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









