سعوديە: کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمريکا کارناکاتە سەر توانای بەرگريمان

SNN
هاوپەیمانێتی سەربازی بە رابەرایەتی سعودیە رایگەیاند: “کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سعودیە کارناکاتە سەر توانای بەرگری وڵاتەکە”، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپەرچی کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانی دایەوە کە بە ئاڕاستەی سعودیە هەڵدران.
تورکی مالکی وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە رايگەياند: “کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمريکا کاریگەریی لەسەر بەرگریی ئاسمانی سعودیە نابێت، لە یەک تێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا سەبارەت بە هەڕەشەکان لە ناوچەکەدا، توانای بەرگریکردنمان هەیە لە وڵاتی خۆمان.”
مالکی رۆژی شەممە رايگەياند: ” بەرگری ئاسمانی سعودیە بەرپەرچی 17 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکانی داوەتەوە، کە ئەمەش لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە زۆرترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە لە تەنها یەک رۆژدا هەڵبدرێت”.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ئيدارەی جۆ بايدن سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکان دەدات لەگەڵ ئێراندا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپدا هەڵمەتی ” قورسترین فشار ” خرایە سەر ئێران و بەوەش گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە زیادیکرد.
لە ساڵی 2015ەوە سعودیە رابەرایەتی هاوپەیمانێتیەکی سەربازی دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی یەمەن و دژی حوسییەکانی یەمەن دەجەنگێت کە لە ساڵی 2014 وە سەنعای پایتەخت و کۆمەڵێک ناوچەی دیکەی یەمەنیان لەژێر دەستدایە.
سعودیە هەمیشە رووبەڕووی هێرشی موشەکی باڵیستیکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆتەوە کە لە یەمەنەوە بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانە و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە هەڵدەدرێن، هێزی سەربازی ئەو وڵاتەش موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکا بەکاردەهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە.
18ی ئەم مانگە ئەمریکا رایگەیاند: “ژمارەی سەرباز و سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سعودیە کەم دەکاتەوە، لەوانەش پاتری موشەکی پاتریۆت و سیستمی دژە موشەکی ساد”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









