پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه و قايیمقامیهتی سلێمانیش هۆشداری ده‌دات

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
SNN
به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم كردونی، پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و گیانی هاوڵاتیان قايیمقامیهتی سلێمانی هۆشداری ده‌دات لەبارەی خواردنی خراپ عەمبارکراو و هاتووچۆی هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه (2021.6.21) له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌رێم ئاشكرا كردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له به‌رز بونه‌وه‌دا، بۆیه بۆپاراستنی خۆیان پێویسته هاوڵاتیان هه‌ندێك رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر، له‌وانه خۆ به‌دور گرتن له كڕینی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه له شوێنی گه‌رم و ناته‌ندروستدا عه‌مبارده‌كرێن یان به سه‌ربه‌تاڵی له‌بازاڕه‌كاندا به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، چونكه هۆكارێكن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی و گواستنه‌وه‌ی په‌تای سكچون و رشانه‌وه كه زیاتر له منداڵاندا ده‌رده‌كه‌ون.
هاوكات د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه‌كان داوا ده‌كات؛ له‌كاته گه‌رمه‌كاندا به‌تایبه‌ت له سەعات (11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ) لە ماڵەکانتاندا بمێننه‌وه و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت مه‌چنه دەرەوە بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان لەگەڵدایە.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن به سوته‌مه‌نییه‌كان له كاته گه‌رمه‌كاندا، نه‌قیب رێكان جه‌مال، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە بەهیچ شێوەیەک نابێت و رێگەپێدراو نییە کە تانکەری سوته‌مه‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی غازی شلی (LPG) لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ شوێنەکان نه‌گوازێته‌وه لەبەر ئەوەی مەترسی رودانی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، پێویستە لە درەنگانێکی شەودا ئەو کارە بکرێت، هەر شوێنێک پابەند نەبێت روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
نه‌قیب رێكان جه‌مال، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی داوا له شۆفێرانكرد؛ له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و سه‌لامه‌تی ئوتۆمبیله‌كانیان له‌كاته زۆر گه‌رمه‌كاندا سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كان نه‌كه‌ن و به‌نزین نه‌كه‌نه ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه، چونكه له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری دروستبونی روداوی نه‌خوازراو زیاتره.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









