
SNN
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداری دا لە خراپتربوونی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و داوای کرد هەنگاوی جددی لەو بارەوە بنرێت.
لەو بارەوە میشل باشێلێ بەرپرسی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند: “رەوشی مافەکانی مرۆڤ لەسەرتاسەری جیهان بەرەو خراپبوون چووە و چارەسەرکردنی ئەو رەوشەش پێویستی نە گۆڕانکاری ریشەیی لە تێڕوانین و کرداری کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە”.
وتیشی: هەژاری رەها، نایەکسانی و نادادپەروەری رووی لە هەڵکشانە و ئەوەش هێندەی تر رووبەری ئازادی و دیموکراسی بەرتەسک کردوەتەوە.
باشێلێ بە دیاریکراوی رەخنەی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە میانمار، بیلاروسیا، چین، هۆنگ کۆنگ و ئەسیوپیا گرت، بەتایبەتی بەکارهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان و خراپی مامەڵەی دەسەڵاتداران لەگەڵ کەمینە و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و سنوردارکردنی ئازادییەکان لەو وڵاتانە.
سەبارەت بە روسیاش رایگەیاند: هەوڵەکانی حکومەتی مۆسکۆ بۆ رێگریی لە بەشداری ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لە لایەن ئالکسی ناڤاڵنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بەڵگەن لەسەر خراپبوونی رەوشی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لەو وڵاتە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









