نۆ چالاکوانی بادینان بە کارکردن بۆ کازمی و بەریتانیا و ئەمریکا تۆمەتبار کراون

SNN
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵیک بەسەر دەستگیرکردنیان، بڕیارە مانگی داهاتوو نۆ چالاکوانی دیکەی بادینان لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر دادگایی بکرێن و کەسوکارەکانیشیان داوادەکەن کەیسەکە بە سیاسی نەکرێت و بەلارێدانەبرێت، باس لەوەشدەکەن ئەو چالاکوانانە تۆمەتبارکراون بە کارکردن لە بەرژەوەندی بەریتانیا و ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
کەسوکاری نۆ لە چالاکوانانی بادینان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ فراکسیۆنە جیاجیاکان کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا نوێنەری بنەماڵەی ئەو نۆ چالاکوانە رایگەیاند: لە 5/7/2021 و 12/7/2021 کەسوکارەکانمان دەدرێنە دادگای تاوانی دووی هەولێر، بە تۆمەتی ئەوەی، کە “خیانەتی قەومیان کردووە”، ئێمە وەکو کەسوکاری زیندانیانی بادینان، هەموو ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و داوا لە پەرلەمان دەکەین، هەموو فراکسیۆنەکان بێ جیاوازیی، کە هاوکارمان بن بۆ خستنەڕووی ڕاستیی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان.
وتیشی: لە دۆسیەکەدا هاتووە، کە گوایە ئەو چالاکوانانە کاریان بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمریکا و بەریتانیا کردووە و وتی: ئەگەر کاریان بۆ ئەوان بکردایە، ئێستا لە زینداندا نەدەبوون، بۆیە داوای لەو سێ لایەنە کرد بێنە سەر هێڵ و هەڵوێستیان هەبێت.
کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان، داوایان لە حکومەتی هەرێم کرد، بەتایبەت داواکاری گشتیی، کە کەیسەکە بەلاڕێدا نەبات، نەیکەنە کەیسێکی سیاسیی و ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر.
جێگای ئاماژەیە، دوای بڕیاری سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان لە 16ی شوباتی ئەمساڵدا، ئاسایش کەیسی نۆ چالاکوانی تری بادینانی ناردووە بۆ دادگا و بەهەمان یاسا و ماددەی چالاکوانەکانی تریش دادگایی دەکرێن، کە بریتیە لە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی هەرێم.
هەریەک لە مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین، بە دۆسیەیەک و عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان موسا ئەحمەد و سلێمان کەمال سلێمان ئەمانەش بەیەک دۆسیە نێردراون.
ئەو کەسانە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2020ەوە دەستگیر کراوان.
پێشتر و بەهۆی سەپاندنی سزای زیندان بە سەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان دەسەڵاتی دادوەری و هێزە ئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک رووبەڕووی رەخنەی توندی باڵیۆزخانەی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ببوونەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









