وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر پارتی بەرپرسانی رۆژئاوا دەروازەی سنووریی سێمالکایان داخست

SNN
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە مامەڵەی بەرپرسانی پارتی لە گەڵ گەشتیاران و ناچارکردنیان بە پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاریی لە تاکە دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و رۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی رۆژئاوا لە لای خۆیانەوە دەروازەکەیان داخست.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووریی سێمالکا لە رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “هەڵوێستی بەرپرسانی دەروازەی سنووری پیشخابوور شەرمەزار دەکەین، کە لێکۆڵینەوەی ورد لەو کەسانە دەکەن، کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و فۆڕمیان پێ پڕدەکەنەوە”.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سنووری سێمالکادا هاتووە،”بڕیاری بەرپرسانی دەروازەکە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەی دەبات نایاساییە” و داوای راگرتنی ئەو بڕیار و رێوشوێنانە دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەروازەی سێمالکا، بەرپرسانی دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە (پیشخابوور) “داوای پڕکردنەوەی فۆرمێکی زانیاریی لە گەشتیاران دەکەن، کە زانیاریی هەواڵگرییە، هەروەها گەشتیار لەوانە نەخۆش، بووک و زاوا، دەبێت 48 کاتژمێر چاوەڕێ بکەن، تاوەکو رێگە بدرێت بە دەروازەکەدا تێپەڕن، بەڵام راستییەکەی چوار رۆژی پێدەچێت، ئەوەش لە کاتێکدایە زۆربەی گەشتیارەکان لە دۆخێکی تایبەت و بەپەلە دان، وەک نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە کە بۆ چارەسەری دەچن”.
بەپێی بڕیارە نوێیەکەی دەروازەی سنووریی سێمالکا، ئەو هاووڵاتیانەی ئەوروپا کە سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە، تەنیا رۆژی چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 دەتوانن لە رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









