
SNN
دوابەدوای بانگەوازەکەی دامەزراوەی ڤیم بۆ راگرتنی کوشتنی سەگی بێلانە لە کەرکوک، دوو ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی داوایان لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە کرد دەستوەردان لەو بابەتەدا بکات و ئەو کارە رابگرێت.
غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەیان کردووە، ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە کوشتنی سەگی بێلانە لە کەرکوک دەربڕیوە، کە جگە لەوەی دیمەنێکی تۆقێنەری بە شەقام و کۆڵانەکانی شارەکە بەخشیوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردووە، لە هەمان کاتدا بە کارەساتێکی ژینگەیی ناویان بردووە.
ئەو دوو پەرلەمانتارە داواشیان کردووە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەو کارەی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک رابگرێت و رێگەچارەی گونجاو بۆ پرسی زۆربوونی سەگی بێلانە لە ناو کەرکوک بدۆزێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر دامەزراوەی ڤیم رایگەیاندبوو: “بە فیشەک و بە شێوەیەکی دڕندانە، لەبەر چاوی منداڵ و پیر و گەنجدا، سەگە بێلانەکانی شاری کەرکوک دەکوژرێن، بە بیانووی زۆر بوونی سەگ لە ناو شاردا و بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک ئەم ڕێگا چارەیە دانراوە، لە کاتێکدا چارەسەری تر بەردەستە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی سەگەکان”.
راشیگەیاندبوو: “ئێمە لە دامەزراوەی ڤیم داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی ئەم پرۆسە نامرۆڤانەیە دەکەین و ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەر دەستپپێشخەرییەک، کە ببێتە هۆی ڕزگارکردنی سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی بە ناهەق لەناودەبرێن”.
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









