حکومەتی هەرێم لە بڵاوبوونەوەی راپۆرتی میدیایەکی ئەمریکی نیگەرانە

پەکەکە
SNN
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی نیشاندەدات لەبارەی راپۆرتێکی کەناڵی (حورە) کە سەبارەت بە بۆردومانەکانی تورکیا لەسەر سنوور و پشتیوانی تورکیا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خستوویەتیە روو، لە راپۆرتەکەدا هاتووە “تورکیا مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرە حکومییەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم دابیندەکات”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە: “رۆژی 22ـی حوزه‌یرانی 2021، كه‌ناڵی (الحرة – العراق) راپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەی دا بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه. بەداخەوە لە راپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له راستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی ڕۆژنامەوانییە”.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری دەڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ره‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م ڕاپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ره‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه، هاوکات جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دەکات بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كان به شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی راستییه‌كان وه‌ك خۆی”.
راپۆرتەکەی حوڕە پشتی بە لێدوانێکی هیوا عوسمان شرۆڤەکاری سیاسی بەستووە کە باسی لە گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان پەکەکە و پارتی کردووە و وتوویەتی “تورکیا پەکەکەی کردووەتە پاساو بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنەسەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم”، وتووشیەتی: “تورکیا دەسەڵاتێکی کوردی لە نزیک سنوورەکانی ناوێت”.
هیوا عوسمان وتوویەتی: “تورکیا دەیەوێت شەڕی کورد و کورد (پەکەکە و هێزەکانی سەر بە پارتی) دروستبکات، تا ئەو پەیامە بگەیەنێتە جیهان کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت خۆی بەڕێوەببات، ئەوەش دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ تورکیا کە دەستوەردان بکات”.
هاوکات بەکر ئاتاجان شرۆڤەکاری سیاسی تورکی ئەوەی وتووە: “تورکیا مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم کە نزیکن لە سنوورەکانیەوە (دهۆک) دابین دەکات”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









