
SNN
دەزگای دژە تیرۆر لەبارەی کەسێکەوە کەناسنامەی ساختەی دروست کردوەو بە ناوی دەزگای دژە تیرۆرەوە خۆی ناساندوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیکی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دايكو باوك، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییه وەو هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات.
دەزاگای دژە تیرۆر راشیگەیاندوە: ئێمه پشت بەستوو بە بەڵگەنامەکانی بەردەستمان، بە هەموو لايەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ کارمەند و ئەفسەرێکی نیه به ناوی (زاگرۆس جوهر صديق) ئەو ناسنامانەش کە بەناوی ناوبراوەوه بڵاوكراونەتەوه و گوایە ئەفسەره له دەزگاکەمان، به ڕوونی دیاره که ناسنامەی دروستکراوی ساخته و تەزویرن. بۆ نمونه و به زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتيرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: ” دەزگای دژەتیرۆر لە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سکاڵای خۆى لە سەر ئەو کەسه تۆمار کردووه، که به پیلانی پێشوەخته و به هۆی پێداگریی چەندجارەوه، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات، ئێمه بەڵێنمان له لايەنه ياساييه دەرەكييه پەيوەندارەکان وەرگرتووه که بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری.”
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









