کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان راگەیاند

SNN
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەی کردووە، رایگەیاندوە: ” سێکتەری پەروەردەو فێرکردن، یەکێکە لە کۆڵەکە بنەڕەتییەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگەو، لەهەر کۆمەڵگەیەکدا ئەم پڕۆسەیە گرنگی تەواوی پێ نەدرێت و پشتگوێ بخرێت، کۆمەڵگەیەکی پاشکەوتوو، نەوەیەکی ناتەندروست و بێ سوود بەرهەم دێت”.
باسی لەوەشکردووە: “ساڵانە لەم پرۆسێسەدا هەڵەی کوشندەو بە پلان ڕوو دەدات، ئەمساڵیش لە پرسیاری کۆتا تاقیکردنەوەی پۆلی 9 ی بنەڕەتیدا، کە لە پڕۆگرامدا چوار شاعیری کورد وەکو مەنهەج خوێندراون، کە ئەوانیش (وەلی دێوانە، پیرەمێرد، حاجی قادری کۆیی و هەژار موکریانی)ین، بەڵام تەنها هەژار موکریانی 33 نمرەی لەسەر هاتوەتەوە”.
هەر لەو راگەیەنراوەدا هاتووە: ” داواکارین بەڕەچاوکردنی بارودۆخی نەخوازراوی خوێندن و خوێندکاران، بڕیاری (دخول عام) بدرێت و سەرجەم خوێندکارانی پۆڵی (12)ی ئامادەیی، بەشداربن لە تاقیکردنەوەی وزاری .”
دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەڕێزان / پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی uەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی پەروەردە
سڵاوی زانست و خەبات !
سێکتەری پەروەردەو فێرکردن، یەکێکە لە کۆڵەکە بنەڕەتییەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگەو، لەهەر کۆمەڵگەیەکدا ئەم پڕۆسەیە گرنگی تەواوی پێ نەدرێت و پشتگوێ بخرێت، کۆمەڵگەیەکی پاشکەوتوو، نەوەیەکی ناتەندروست و بێ سوود بەرهەم دێت .
ساڵانە لەم پرۆسێسەدا هەڵەی کوشندەو بە پلان ڕوو دەدات، ئەمساڵیش لە پرسیاری کۆتا تاقیکردنەوەی پۆلی (9) ی بنەڕەتیدا، کە لە پڕۆگرامدا (4) شاعیری کورد وەکو مەنهەج خوێندراون، کە ئەوانیش (وەلی دێوانە، پیرەمێرد، حاجی قادری کۆیی و هەژار موکریانی)ین، بەڵام تەنها هەژار موکریانی (33)نمرەی لەسەر هاتوەتەوە، بۆیە ئێمە لە (کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان) پێمان وایە؛ سەرەڕای مەترسی دۆخی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆناو، بێ کارەبایی و نەبوونی ئامێری فێنککەرەوەی گونجاو و تەواو لە ناوەندەکانی خوێندن و، بارودۆخی ناهەمواری خوێندکار لەڕووی داراییەوە، ئەم هەنگاوانە جگە لە بێ ئەرزش کردنی پرۆسەکەو قورسترکردنی باری سەرشانی خوێندکاران و شێواندنی مێژوو بۆ ئامانجێکی دیاری کراو هیچی تری لێ ناخوێندرێتەوە….بۆیە :
- داواکارین بەڕەچاوکردنی بارودۆخی نەخوازراوی خوێندن و خوێندکاران، بڕیاری (دخول عام) بدرێت و سەرجەم خوێندکارانی پۆڵی (12)ی ئامادەیی، بەشداربن لە تاقیکردنەوەی وزاری .
-هەرچی زووترە لیژنەیەک لەپەڕلەمان و وەزارەتی پەروەردە پێکبهێنرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان و کێشەی ئاماژە بۆ کراو، سەرباری هەڵە دووبارەکان کە بەمەبەست دەیانەوێ زیان لە پرۆسەی خوێندن و خوێندکاران بدەن .
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
24ی حوزەیرانی 2021
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









