تەندروستی عێراق: چەندین زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
تەندروستی عێراق رایگەیاند: چه‌ندین زنجیره‌ی نوێی ئه‌و په‌تایه له عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه و لە ئێستاشدا سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنا سەریهەڵداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی: “هێشتا كۆرۆنا چالاكه و گۆڕان له زنجیره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌رده‌وامه و هه‌ڕه‌شه له سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئێستاش شه‌پۆلی سێیه‌می ئه‌و په‌تایه له وڵاته‌كه‌مان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه و جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه”.
وتیشت: “جگه له رێكاره‌كانی خۆپارێزی هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه نییه بۆ دۆخی ئێستا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی ڤاكسینی دژی كۆرۆناش كه به‌رگرییه‌كی زۆر باش به له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ناكات”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: “به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون له وڵاته‌كه‌مان هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنا ده‌دات، كه له‌وانه‌یه له هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه‌ی پێشتر توندتر بێت و پێویست ده‌كات پلانی پێشوه‌خته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله هه‌بێت، چ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه بێت به دابینكردنی پێداویستیی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری، یانیش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بێت به پابه‌ندبوونی ته‌واو به رێكار و رێنماییه پزیشكییه‌كان و په‌له‌كردن له سه‌ردانی بنكه‌كانی كوتان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پێكوته له بنكه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بن”.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتیكرده‌وه: “داوا له ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومیی و ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ین، داوا له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان بكه‌ن، ڤاكسین وه‌ربگرن و ته‌واو پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و رێگه به فه‌رمانبه‌ران نه‌ده‌ن به‌بێ پابه‌ندبوون به به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وام بكه‌ن”.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









