راوێژکارێکی کازمی: گەشەی ئابوری بەرزببێتەوە نرخی دیناریش ئاسایی دەبێتەوە

دۆلار و دینار
SNN
راوێژکارى سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبارى دارایی دەڵێت: ئاسایی بوونەوەی نرخی دینار پەیوەستە بە چەند مەرجێکەوە، لەوانە بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابوری وڵات”.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبارى دارایی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە: ئاسایبوونەوەی بەهای دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلار پەیوەستە بە تواناى ئابوریى بۆ گەشەکردن، ئەویش ئەگەر گەشەیەکى گەورە بکات، ئاماژەی بەوەشکرد: “بەپێى خەمڵاندنەکان لەئێستادا گەشەى ئابوریى 2.5%ە، ئەوەش بەپێى گەشەى راستەقینەى دانیشتوانە.”
راوێژکارەکەى کازمی روونیشیکردەوە: “ئابوری وڵاتەکە پێویستى بە گەشەپێدانێکى دروست و کەمکردنەوەى بێکارى و بەرزبوونەوەى هەلى کار و گەشەسەندنى پرۆژەکانی وەبەرهێنانە، کە ئەوەش دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى داهات بۆ قەرەبووکردنەوەى نەوت، بهردهوامبوونى داهاتهكان و هێزى ئابوورى”.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری لە نزیکەی 127 هەزار دینارەوە بۆ نزیکەی 145 هەزار دینار بەرزکردەوە و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









