کەسوکارەکەیان: پلانی مه‌ترسیدار هه‌یه كه هه‌موو چالاكوانانی بادینان به‌بێ منه‌تی حوكم بكرێن

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN
كه‌سوكاری چالاکوان و رۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکانی بادینان داوا له سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌مو ڕێكخراوه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ن، به‌جدی بچنه سه‌ر خه‌ت، چوونکە بارودۆخی زیندانیان خراپه و هیچ به‌ره‌وپێشچونێك نیه و پلانی مه‌ترسیدار هه‌یه كه هه‌مو چالاكوان به‌بێ منه‌تی حوكم بكرێن.
له‌بانگه‌وازێكدا كه‌سوكاری زیندانیانی بادینان رایانگه‌یاندوه، “تكا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك خۆی به‌خه‌مخۆری كورد ده‌زانێت بابێده‌نگ نه‌بن له‌و زولمه‌ی له گیراوانی بادینان ده‌كرێت، ئه‌وان گیانی خۆیان خستوه‌ته مه‌ترسی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئێوه، ده‌بێت ئێوه‌ش وه‌فای خۆتان بخه‌نه‌ڕو له پشت شاشه‌كان وه‌رنه ده‌رێ، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر به پۆستێكی سۆشیالیش میدیاش بێت یان به‌چالاكی هه‌ڵوێست بنوێنن”.
باسیان لەوەشکردوە: “ئه‌مڕۆ ئه‌وانن سبه‌ی ئێمه‌ین بۆیه داوا له سه‌رجه‌م ڕێكراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌مو ڕێكخراوه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ین، تكایه، تكایه، تكایه، به‌جدی تر وه‌رنه سه‌رخه‌ت بارودۆخی زیندانیان خراپه هیچ به‌ره‌وپێشچونێك نیه و پلانی مه‌ترسیدار هه‌یه كه هه‌مو چالاكوان به‌بێ منه‌تی حوكم ده‌كرێن”.
لەمانگی ئابی ساڵی رابردووەوە بەهۆی رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و هەوڵدانبۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نزیکەی 100 چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس لە بادینان دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە زیاتر لە 30 کەسیان لە زینداندا هێڵراونەتەوە.
لەو کۆی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە پێنجیان سزای شەش ساڵ زیندان و یەکێکیشیان سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و ئەوانی دیکەش تائێستا دادگایی نەکراون.
گرتن و سزادانی ئەو چالاکوانە دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بردوەتە ژێر پرسیار و هێزەئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک رووبەڕووی رەخنەی زۆربونەوە و کۆی دۆسیەکەش بە هەنگاوێک بۆ بەکارهێنانی دادگا لە بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی و سەرکوتی رەخنەگران و بەرتەسککردنەوەی تەواوەتی ئازادی رادەربڕین لەو دوو پارێزگایە لێکدانەوەی بۆکراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









