لاهور شێخ جەنگی و عومەری سەيد عەلی سەردانی بەرهەم ساڵەحيان کرد

SNN
ئەمڕۆ شەممە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی يەکێتی و عومەری سەيد عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مێرگەپان سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقيانکرد، لە ديدارەکەدا گفتوگۆيان کرد لەبارەی گرنگی هاوپەيمانی کوردستان لە يەکڕيزی کورد لە بەغدا و هەروەها پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراقيان تاوتوێکرد.
لاهور شێخ جەنگی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “ئەمڕۆ لەگەڵ برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مێرگەپان سەردانی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری عێراقمان کرد.لە دیدارێکدا کە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی بوون، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو”.
دەشڵێت “هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان”.
ئاماژەیە بەوەشکردووە: “گرنگی و چارەنووسسازی هەڵبژاردنەکانی داهاتوومان دووپات کردەوە وەک خواستێکی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی و ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لار و نەخوازراوەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە. لەو سۆنگەیەشەوە پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانمان بە هەنگاوێکی گرنگ زانی لە پێناو ئارامی و یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد لە بەغدا”.
هاوسەرۆکی يەکێتی وتيشی “لە ديدارەکەدا جەختمانکردەوە کە ڕۆڵی هاندەر دەبینین بۆ ئەوەی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن لە ژێر چەتری ئەو هاوپەیمانیەتییە کۆببنەوە، چونکە ئێمە پێمان وایە بەیەکەوە بەهێزترین و دەتوانین پێکەوە لە بەغدا داکۆکی لە مافە ڕەوا و دەستورییەکانی گەلەکەمان بکەین”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









