کازمی: دەستپێشخەری ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکە بەدی دەکەین

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “دەستپێشخەری ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکە بەدی دەکەین.
مستەفا کازمی وتارێکی بەناوی “پێویستی مێژوویی ووشە نھێنییەکەی گێرانەوەی متمانە”، بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: ” دەستپێشخەری ئەرێنیی بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکەمان بەدی دەکەین، ھەروەھا ھەوڵەکانیش بە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانەکان خراوەنەتەگەڕ”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا وردەکاری زیاتری لەبارەی دەستپێشخەرییەکە نەخستووەتەڕوو، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و ھەرێمیی ھەوڵەکان چڕکراوەنەتەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەیرانەکانی سیاسی و گرژییەکانی سەربازیی بەرەڕووی ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە بووەتەوە لەوانە یەمەن، لوبنان و لیبیا.
مستەفا کازمی ھەروەھا نووسیوویەتی: “عێراق ئەزموونی تاڵی تێپەڕاندووە کە کاردانەوەی خراپی نەک تەنھا بۆ خۆی بەڵکو بۆ وڵاتانی ناوچەکەیش ھەبوو کە بووە مایەی دروستبوونی گرژییەکانی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە نەمانی قورسایی عێراق لەم چەند ساڵەی دواییدا، بووە مایەی زیادبوونی گرژیی نێوان ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ھەرێمی و نووسیوویەتی: “ئەو گرژییەکانیش ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو قەیران و بەرەنگارییانەی کە عێراق بەروڕووی بوویەوە”.
مستەفا کازمی ھەروەھا جەخیتکردووەتەوە کە چی دیکە ناتواندرێت ژیان لەگەڵ ئەو قەیرانانە بکرێت و نووسیوویەتی: “ئەگەر ھەمووان پاڵپشتیی یەکتر نەکەین و کەرامەتی گەلەکەنمان و مافی نەوەکانی داھاتوومان بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران، نەپارێزێن ئەوا ناتوانیین ھەنگاو بەرەو داھاتوو لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بنێین، ئەوەیش تەنھا بەگێرانەوەی ھاوسەنگی لە ناوچەکە بەدی دێت کە عێراق تیایدا خاڵێکی سەرەکییە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









