مەریوان محەمەد: لێدوانی بەرپرسانی پێشمەرگە و یەکێتی روونە، ئێمە شەڕی کورد بە کورد ناکەین

SNN
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، ئاماژە بەوەدەکات هێزەکانی هاوپەیمانان بەڵێنیان پێداون، ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە بۆ پێشمەرگە دەینێرن، بەیەکسانی دابەشی بکەن، جەختیشیکردەوە ئامادە نین بچنە شەڕەوە لەدژی پەکەکە.
لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: “پەلە پەلکردن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان و چوونە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، پەیوەندی بەشەڕی پەکەکەوە نیە، لێدوانی بەرپرسانی پێشمەرگە و یەکێتیش ڕوونە، ئێمە شەڕی کورد بە کورد ناکەین، دژی شەڕین، وەکو یەکێتی بەکارناهێنرێین دژی هیچ هێزێکی کوردی.”
جەختیشیکردەوە”شەڕ ڕوو نادات، لەهەر شوێنێک شەڕ ڕوویدا، دەبێت ئەو قۆڵە خۆی تەحەمولی بەرپرسیارێتی بکات.”
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، ڕوونیشیکردەوە هێزەکانی پشتیوانی دوو چوونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و نوسراوی فەرمی لەهێزەکانی 70 ەوە کراوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، وتی”هاوسەرۆکانی یەکێتی بڕیاریانداوە بچینەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هاوپەیمانانیش کە ئێمە پەیوەندی زۆرباشمان لەگەڵیان هەیە، پێیانباشە هێزەکان یەکبخرێنەوە، بەڵام پرۆسەکە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام دەدرێت، دەشبێت لەیەکخستنەوەی هێزەکاندا، بەرچاو ڕوونی و متمانە هەبێت، نەک گومانمان لەیەکتری هەبێ، نەک وەکو ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لەسەردەمی شەڕی داعشدا دەدرایە پێشمەرگە، بەشێکی کەمی دەدرایە هەندێک لەمیحوەرەکان و بەشی زۆری بۆ میحوەرەکانی تربوو.”
لیوا مەریوان روونیشیکردەوە: “لەکاتی شەڕی داعشدا، چەک و تەقەمەنی هاوپەیمانان کەمتر دەگەیشتە میحوەرەکانی یەک و دوو و سێ و چوار، بەڵام ئێستا هاوپەیمانان دڵنیاییان داوە، چەک و تەقەمەنی وەک یەک بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.”
بەپێی وتەی لیوا مەریوان، سەبارەت بە یەکسانی دابەش نەکردنی چەک و تەقەمەنیەکان، پێشتر گلەیی گەیەنراوەتە هێزەکانی هاوپەیمانان، وتی”هاوپەیمانان بەڵێنیان دا، لەهەر کوێ شەڕبوو، چەک و تەقەمەنی بنێرن، جیاوازی لەدابەشکردنی چەک و تەقەمەنی سەردەمێک بوو ڕۆیشت، جیاوازی زۆر کرا، هیوادارین لەداهاتوودا ئەو جیاوازیکردنە نەمێنێ.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









