حاکم شێخ لەتیف: پەسەندکردنی سزای زیندانی چالاکوانانی بادینان لێکەوتەی خراپی بۆ هەرێم دەبێت

SNN
حاكم شێخ لەتیف مستەفا یاساناس و شارەزای بواری یاسای دەستوری رایگەیاند: پەسەندکردنی سزای شەش ساڵ زیندان بۆ چالاکوانانی بادینان بە خراپی بە سەر هەرێمی کوردستاندا دەشکێتەوە، ئەگەر سەرۆکی هەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەو هەڵەیە راست نەکاتەوە.
لەنوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک حاکم شێخ لەتیف سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای شەش ساڵ زیندان بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان رایگەیاند: “رۆژێكی رەشتر لەڕەش، سەرەڕای فشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكان و هەبوونی هەڵەی یاسایی زۆر لە بڕیاری حوكمەكە، دەستێوەردانی سیاسی زەق و ئاشكرا، چاوەڕاونی خەڵك لە دادگای پێداچونەوە، بەڵام بەداخەوە دادگای پێداچونەوە بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی هەولێری پەسەند كرد”.
نوسیویشیەتی: “ئەگەر سەرۆكی هەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەم هەڵەیە راست نەكاتەوە، لێكەوتەكانی خراپ بەسەر هەرێمدا دەشكێنەوە، مەرج نیە راستەوخۆ، هەروەك چۆن لە ریفراندۆمدا لە پاڵ سیاسیە بڕیاڕ بەدەستەكاندا دادگای تەمیزیش بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ سەبارەت بەو لێكەوتە خراپانە، چونكە دەیانتوانی دەرنجامەكەی پەسەند نەكەن”.
ئەو یاساناسە ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەم دۆسیەشدا، سەرەڕای بەرپرسیارێتی سیاسییەكان بەتایبەتی سەرۆكی حكومەت، دادگاش بەرپرسە لەهەر لێكەوتەیەكی خراپ”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









