
SNN
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌بەرهێنانى هه‌رێم رايگەياند: “هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ين پێدانه‌وه‌ى قیسته‌کان له‌لا‌یه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به شێوەیه‌ک بێت کە له ئاست بار و گوزه‌رانى ئێستاى خه‌ڵکدا بێت، به‌شێک له خاوه‌نپرۆژه‌کان به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواکارییه‌که‌وه هاتوون”.
محەمه‌د شکورى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى راگه‌یاندووە: “تا ئێستا به دوو نووسراوى فه‌رمى خاوه‌نپرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبونمان ئاگادار کردووەته‌وه له وەرگرتنەوەی قیستى هاوبه‌شانى پرۆژه‌کانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبون، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌به‌رچاو بگرن و، نرخه‌کان به شێویه‌ک بێت کە بارى داراییى هاووڵاتییان له‌به‌رچاو بگیرێت و، به دیاریکراوى داوامان کردووه هه‌ر 100 دۆلارێک به‌رانبه‌ر به 130 هه‌زار دینار دیاری بکرێت و ئه‌و زیاده‌یه‌شى ده‌مێنێته‌وه، بخرێته سه‌ر قیسته‌کانى دواتر خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له خاوه‌نى پرۆژه‌کان به داوکه‌ى ئێمه ڕ‌ازى بون و هاوکار بوون”.
وتیشى: “له هه‌وڵەکه‌نمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى کۆتایی. بۆ ئه‌وه‌ش کۆبوونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیى وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ى تا ئێستا کراوه به شێوه‌ى داواکاری بووه، له ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى وه‌به‌رهێنه‌ران ناچارین له داهاتوودا بیر له میکانیزم و بڕیارى دیکه بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام بابه‌ته‌که هێشتا گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت، هیودارم بگه‌ینه ئه‌نجامێک که له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان و به‌شداربووانى ئه‌و یه‌کانه بێت.”
سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى ناو به‌شێک له یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیی وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ڕوونی کرده‌وه: “خزمه‌تگوزاریى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون ڕێکخستنیان بۆ کراوه و گرفتێکى ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، پێشتر به‌هۆى قه‌یرانى دارییى و بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناوە، به‌شێک له خزمه‌تگوزاریى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبون ڕاگیران، به‌ڵام دواى پێداچوونه‌وه‌مان سه‌رله‌نوێ وه‌به‌رهێنه‌ران ئاگادراکرانه‌وه به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى که له پرۆژه‌که هه‌یه ئیلتیزام به ته‌واوکردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بکات. ئێستا گرفته‌که چاره‌سه‌ر کراوه و کێشه‌یه‌کى ئه‌وتۆى نه‌ماوه”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









