
نەوتی عێراق
SNN
سەرباری ئەوەی عێراق لە مانگی حوزەیراندا بە بەراورد لەگەڵ ئایار نەوتی کەمتری هەناردە کردووە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتەکەی زیاتر بووە و گەیشتوەتە سەرووی 6 ملیار دۆلار لە مانگی رابردوودا.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق مانگی رابردوو 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و ئاستی هەناردەی رۆژانە دوو ملیۆن و 892 هەزار بەرمیل بووە.
روونیشیکردوەتەوە، “لەو بڕە نەوتە 83 ملیۆن و 690 هەزار و 352 بەرمیل لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەکراون و سێ ملیۆن و 75 هەزار و 273 بەرمیلیشی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک بووە”.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت لەو مانگەدا 70.778 دۆلار بووە و بەم پێیەش داهاتی فرۆشتنی نەوت لە حوزەیراندا 6 ملیار و 141 ملیۆن و 33 هەزار دۆلار بووە.
بە بەراورد لە گەڵ مانگی پێشتر هەناردەی عێراق کەمیکردوە، بەڵام داهاتەکەی زیادی کردووە، ئەوەش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە مانگی حوزەیران دەگەڕێتەوە.
عێراق لە مانگی ئارادا نزیکەی 89 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردبوو، مامناوەندی نرخی یەک بەرمیل نەوت لەو مانگەدا نزیکەی 65 دۆلار بوو، بەو پێیەش داهاتی ئەو مانگەی پێنج ملیار و 88 ملیۆن دۆلار بوو.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









