سەربازانی تورکیا شەوانە دێنە ناو گوندەکان و رەز و باخی هاووڵاتیان دەسوتێنن

سەربازانی تورکیا لە هەرێم، وێنە: hurriyet daily news
SNN
رێکخراوی سی پی تی رایگەیاند: سەربازانی تورکیا شەوانە دێنە ناو گوندەکانی هەرێمی کوردستان و رەز و باخی هاووڵاتیان دەسوتێنن، تا ئێستاش زیاتر لە ١٠ هەزار دۆنم زەوی سوتاوە.
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە: لەوکاتەوەی کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چنگی- ھەورە بروسکەی تورکیا لە ٢٣ی نیسانەوە دەستیپێکردوە، زیاتر لە ١٠،٠٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەھۆی بۆردوومانەکانەوە، لە ناوچەی بەرواری باڵا، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق سوتاوە. تیمی کوردستانی عێراقی CPT، تەواوی ئەو کاولکارییانەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی سوپای سەربازی تورکیا ڕوویداون، بە درێژای ناوچەکە بینیوە و بە بەڵگەنامە کردووە.بە تایبەت دەستدرێژییەکان بۆ سەر گوندی ھرورێ، کە لەم دواییانەدا تیمەکە سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد”.
ھاوڵاتیەکی گوندی ھرورێ بە CPT ڕاگەیاند: “زۆرینەی زەویە کشتوکاڵییەکانی گوندەکەمان بەھۆی تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و ھێرشی ھێلێکۆپتەرەکانی تورکیاوە سوتاون. ھەندێک شەو گوێبیستی ھیچ بۆردوومانێک یاخود ھیچ تەقەیەک نابین، بەڵام گوێمان لە جموجۆڵی سەربازانی تورکیا دەبێت کە دێنە خوارەوە بۆناو گوندەکەمان و زەوی و زار و ڕەز و باخەکانمان دەسوتێنن.”
سەرباری سوتانی ڕەز و باخەکانیان، دانیشتووانی گوندی ھرورێ، لەلایەن سەربازانی تورکیاوە ھەڕەشەیان لێکراوە بۆئەوەی چیتر نەچنەوە بۆ ناو باخ و بێستانەکانیان. ھەمان ئەو گوندنشینەی کە بۆ CPT دوا، بە CPT وت: “سەربازانی تورکیا پێیان گووتین، کە ئەگەر بۆ ئاودان و کارکردن بچینەوە بۆ ناو باخ و بێستانەکانمان، ئەوا سەربازانی تورکیا وەکو گەریلاکانی پەکەکە ھەژمارمان دەکەن و بۆردوومانمان دەکەن.”
سەبارەت بە وێرانکارییە ژینگەییەکانی، بۆردوومانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بۆ CPT وتی، “تەمەنی ھەندێک لەو دارانەی کە سوتێندراون، زیاترە لە ١٠٠ ساڵ. ئەوەی کە لێرە ڕوودەدات کارەساتێکی ژینگەییە. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کە بێدەنگی بشکێنن و بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ژینگەی کوردستان، ھەڵوێست بنوێنن. ھەر کاتێک کە دارێک لە شوێنێک دەبڕدرێت، ڕێکخراوە ژینگەییەکان بە توندی سەرکۆنەی دەکەن. بەڵام بۆچی لەبەرامبەر بڕین و سوتاندنی ھەزاران داری ناوچەکەی ئێمە، ئەو ڕێکخراوانە ھیچ قسەیەک ناکەن.”
تیمی کوردستانی عێراقی CPT, داوا لە سوپای تورکیا دەکات کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕابگرێت و چیتر ژیانی گوندنشینان بە ئامانج نەگیرێت و زەوی کشتوکاڵی و بێستان و ڕەز و باخی ھاوڵاتیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە وێران نەکرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









