روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامە

وەزارەتی دارایی
SNN
وەزارەتی دارايی رايگەياند: “وەزارەتەکەمان دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە، ئەو گشتاندنەی بڵاومانکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەيە بەدەر لە ياسا بڕوانامەيان بەدەستهێناوە”.
وەزارەتی دارايی و ئابووری لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەڕماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە، باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم مووچە و دەڕماڵەی بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات، بەو پێیە وەزارەتی دارايی و ئابووری بە گشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە هەر بۆیە دەمانەوێت ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینە”:
يەکەم- گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و رێنمایە بەركارەكان، بڕوانامەیان بە دەستهێناوە.
دووەم- هەمواركردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.
سێيەم- وەزارەتی دارایی و ئابووری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.
4- لە رۆژانی داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارايی و ئابووری کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزيری دارايی لەسەرە و رێکەوتی مانگی شەشی ئەمساڵی پێوەيە: “هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتبێت هەڵدەوەشێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









