
SNN
پەیمانگایەکی ئەمریکی پێشبینی کردووە هێرشی ملیشیاکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادبکات و ئەمساڵ 50 هێرشی دیکە رووبدات.
پەیمانگای واشنتۆن بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست راپۆرتێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج، لە راپۆرتەکەدا هاتووە “تا كۆتایی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت 50 هێرشی تر بكرێتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق كە كوشتاریشی تێدا دەبێت، بەرامبەر بەمەش ئیدارەی بایدن شەش هێرشی تۆڵە ئامێز دژی میلیشیا عێراقییەكان ئەنجام دەدات”.
پەیمانگاكە دەڵێت: ئەمریکا هێزی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمتر دەكاتەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەو هێرشانەی ئیدارەی بایدن بۆ تۆڵەكردنەوە دەیکەنەسەر نەیارەکانی زیاتر دەبن لەوانەی لە سەردەمی ترەمپ لە 2020 روویانداوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت هێرشەکان یەکلاکەرەوە و کاریگەربن.
راپۆرتەكەی پەیمانگای واشنتۆن هانی بایدن و ئیدارەكەی دەدات تۆڵەكردنەوەكانیان بەهێزتر بكەن و راستەوخۆ فەرماندەكانی میلیشیاكان بكەنە ئامانج، هەروەها پەیامی راستەوخۆ بۆ ئێران بنێرن کە درۆن نەدەن بە گروپی چەكدار و ئەمە باشترە لەو تۆڵەكردنەوە دوور و تەمومژاوییانەی لەسوریا یان لەسنورەكانی عێراق و سوریا ڕوو دەدەن.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









