
بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاد لە مانگێكە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ 750 دینار بەربووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتەوە و بە نیاز بوون نرخەكەی دابەزێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبوونەوە زیاتری بە خۆیەوە بینی و هەر لیترێك بەنزینی نۆرۆماڵ بۆ 775 دینار بەرزبوویەوە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت بەرزونزمی نرخەكان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەنها چاودێری كوالیتی بەنزین دەكەین.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هاوردەكردنی بەنزین لەڕێگەی كۆمپانیاكانەوە ئەنجام دەدرێت و بازاڕی ئازادە بۆیە دیاركردنی نرخەكان لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە چونكە ئێمە حكومەت نین تا نرخەكان دیاری بكەین، بۆیە ئێمەش نیگەرانین لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی هەر كاڵایەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تەنها چاودێری كوالیتی و باشی و خراپی ئەو بەنزینە دەكەین كە دێنە ناو بەنزینخانەكان، هەر بەنزینێك كوالیتی نزم بێت، ڕێگە نادەین بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان.
وتەكانی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئەمرۆ هەینی، لەوێستگەكانی بەنزین لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان زیاتر بەرزبوویەوەو نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 750 دینارەوە بۆ 775 دینار و هەروەها نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن لە800 دینارەوە بۆ 825 دینار و لیترێك بەنزینی سۆپەریش لە 850 دینارەوە بۆ 900 دینار بەرزبوویەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









