لیستی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی ماونەتەوە لە SNNوە بڵاودەکرێتەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە سبەینێوە دەستدەكاتەوە بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە كە تا ئێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان بۆ SNNئاشكرا دەكات.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون سبەی یەك شەممە 11/7/2021 مووچەی مانگی حوزەیانی هەریەكە لە وەزارەتەكانی ( كارەبا، خوێندنی باڵا و شارەوانی) بە لێبڕینی لە %21 خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دووشەممە 12/7/2021 دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و هەریەكە لە وەزارەتەكانی ( كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن) دابەشدەكرێت ئەگەریش هەیە كە لەگەڵ مووچەی ئەو وەزارەتانە مووچەی هەریەكە لە (سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی سەربازی) دابەشبكرێت بۆیە ئەگەر ڕۆژی دووشەممە ئەو شوێنانە مووچەیان پێنەدرا بەدڵنیاییەوە ڕۆژی سێ شەممە 13/7/2021 مووچەی ئەو شێنانەش دابەشدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی لە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە، ئەوا ڕۆژی دواتر ڕاستەوخۆ مووچەی خانەنشینی شارستانیش دابەشدەكرێت و بەجۆرەش دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران كۆتایی دێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









