“لە ماوەی یەک مانگدا 200 کەس بەناوی خەڵاتەوە لە هەرێمی کوردستان هاک کراون”

SNN
لە ئێستادا دیاردەیەکی نوێی هاککردن بڵاوبووەتەوە بە ناوى بردنەوەى دیارى و خەڵاتەوە پەیوەندى بە کەسێک دەکەن و پاش پەیوەندیەکەش هەموو داتا و زانیاریەکانى نێو مۆبایلەکەى دەبرێت.
پێشەوا جەزا، بەڕێوبەرى ئایتى کۆپانیاى “ئۆنڵاین گارد” بە SNNى راگەیاند:” جۆرێکى نوێى هاککردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە دیاریى کراوى لە فەیسبووک و ماسنجەر پەیدا بووە بەوەى پەیوەندیت پێوە دەکەن کەوا تۆ بووى بە خاوەنى خەڵات و و دیارى یان لە لایەن شوێنێکى دیارى کراوەوە خەڵات دەکرێت، پاش قەناعەت پێکردنى ئەو کەسە داوا دەکەن کە کۆدێک بۆ ژمارە مۆبایلەکەى دێت ئەویش بۆیان بنیرێت تاوەکو بتوانن ڕێکارەکانى بە باشى بۆ ئەنجام بدەن، بەڵام گرفتەکە لێرەوە دەستپێدەکات پاش ناردنەوەى ئەو کۆدە بۆ ئەو گروپە هاککەرە ڕاستەوخۆ و داتاو زانیارى و وێنەى نێو مۆبایلەکەت دەکەێتە دەستیان و ئەو کەسە تووشى کێشە دەکەن”.
وتیشى”ئەم کێشە لە ئێستادا زۆربووە و لە مانگێکدا زیاتر لە 200کەیسى لەم جۆرە ڕومان لێدەکەت بۆ ئەوەى کێشەکەى بۆ چارەسەر بەکەین ئەمە جگە لەوەى لە شارەکانى دیکەى کوردستانەوە بۆ ئەم جۆرە کێشانە پەیوەندیمان پێوەدەکرێت”.
هاوکات ڕوونى کردەوە”ئەم جۆرە هاککردنە زۆرجار کێشەى کۆمەڵایەتى لێ دەکەوێـەوە چونکە وێنە و ڤیدیۆى تایبەتى ناو مۆبایلى ئەو کەسانە براوە کە دەکەونە داوى هاککەرەکانەوە لە بەرامبەردا داواى کارتى مۆبایل یان پارەى زۆریان لێ دەکرێت”.
جەختیشى کردەوە” داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە کەسانە نەدەنەوە و لە هەر شوێنێک هەر کەسێک داوای هەر جۆرە کۆدێکی لێکردن کۆدی خۆتانی بۆ مەنێرن و پەیوەندییەکە دابخنەوە یان لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە، ئەگەر هاتوو رووبەڕووی کێشەیەکی لەم جۆرە بوونەوە بە زوترین کات سەردانمان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەتان و بە زوترین کات هێنانەوەی ئەکاونتەکەتان بێگومان بتوانرێت ڕێکارى یاسایشیان بەرامبەر بگیرێتە بەر”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









