سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی: سەرەڕای بوونی كارگەی ناوخۆیی هێشتا نرخی كاڵاكان بەرزن

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی كە چەندین كارگەی ناوخۆیی كراونەتەوە بۆ بەرهەمهێكانی كاڵاو كەرەستەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەڵام هێشتا نرخەكان زۆر بەرزن بەتایبەت شیشی ئاسن كە هاووڵاتیان لە دروستكردنی خانووبەرە بەكاری دەهێنن، دەشڵێت بەشێوەیەكی گشتی بازرگانیكردن ڕووی لە كەمیكردووە لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بە گوێرەی یاسای ژمارە 11 كە تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ نابێت بەرهەمی دەرەكی بهێندرێتە ناوخۆی هەرێم بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ساغبكرێتەوە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەوەیە كە بە خراپ سود لەم یاسایە وەرگیراوە لە بری ئەوەی نرخی ئەو كاڵاو شمەكانەی لە ناوخۆ دروستدەكرێن هەرزانتر بن لە بەرهەمی دەرەكی بەڵام بە پێچەوانەوە نرخەكانیان بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی لەناوخۆی هەرێم چەند كارگەیەكی ناوخۆیی بۆ بەرهەمهێنانی شیشی ئاسن كراونەتەوە بەڵام هێشتا هاووڵاتیان لەبەرزبوونەوەی نرخی شیش نیگەرانن، ڕاستە ئەم نرخەش پەیوەندی بە بۆرسەی ئاسنی جیهانییەوە هەیە بەڵام ناكاتە ئەوەی كە ئەو نرخەی لە هەرێم بۆ شیش دانراوە هێندە بەرز بێت، كە لە ئێستادا تۆنێك شیش لە بازاڕدا بەسەرو یەك ملیۆن دینار بەدەستی هاووڵاتیان دەكەوێت لەكاتێكدا پێش بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تۆنێك شیش لە دەوروبەری 600 هەزار دیناردا بوو.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لەدەروازەكانی عێراق بەراورد بە هەرێم تەعریفەی گومرگی وەك پێویست جێبەجێ ناكرێت، دەروازەكانی هەرێم توندوتۆڵترە بەراورد بەوانەی عێراق، ئەمەش وایكردوە كە ئاستی بازرگانیكردن لە هەرێمی كوردستان بەرەو كەمبوونەوە بڕوات، هاوكات بازرگانەكانیش بۆخۆیان ئازادن لەكوێوە بازرگانی دەكەن لە چ دەروازیەك زیاتر سوود وەربگرن لەوێوە كاردەكەن.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









