25 پەرلەمانتار لەسەر لێبڕینی مووچە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN
دوای ئەوەی بەغدا 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، 25 پەرلەمانتاری کوردستان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: هیچ پاساوێک نەماوە بۆ مانەوەى لێبڕین.
ئەو پەرلەمانتاترانە دەڵێن: ئهو پارەیهی بهغدا ناردویهتی، بۆ ئەوەیە مووچە مووچەخۆرانی هەرێمی پێدابەشبکرێت و نابێت بۆ هیچ بوارێكی دیكە خەرج بکرێت.
داواشدهكهن، كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، “وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت”.
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیاندراوی (25) پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر هاتنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم
سەرئەنجامی رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراقیی، وەكو قۆناغی سەرەتا، بڕی (200) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:
1- ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ “موچە”ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.
2- جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.
3- كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- رۆژان حەمەرەش.
3- عەلی حەمەساڵح.
4- هەورامان گەچێنەیی.
5- سەرچنار ئەحمەد.
6- محێدین حەسەن یوسف.
7- كاروان گەزنەیی.
8- شیرین ئەمین.
9- شادی نەوزاد.
10- شێركۆ جەودەت.
11- دیاری ئەنوەر.
12- لوقمان وەردی.
13- سەلمە فاتیح.
14- هەلز ئەحمەد محەمەد.
15- دابان محەمەد.
16- سیروان بابان.
17- ئاشنا عەبدوڵلا.
18- ئیسماعیل تەها سگیری.
19- شایان عەسكەری.
20- فەرید یعقوب ئیلیا.
21- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
22- جەلال محەمەد.
23- هەژان حەسەن كوێستانی.
24- رزگار محەمەد.
25- شەمۆل ئاشتی سابیر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









