
SNN
بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراقیان تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان.
بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق.
لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: “دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









