
چەکدارانی سوری نزیک لە تورکیا
SNN
گروپە چەکدارە سوورییەکانی باکووری سوریا کە لە رابردوودا بەشداری جەنگی چەند وڵاتێکی جیاوازیان کردووە لە بەرژەوەندی تورکیا، ئەمجارە لەلایەن تورکیاوە گواستراونەتەوە بۆ ئەفغانستان تا دژ بە تاڵیبان بجەنگێن.
فەهیم تاشتکین رۆژنامەنووسی دیاری تورکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی رووسی، بۆ یەکەمجار ئەم زانیاریەی ئاشکراکرد و و وتیشی: “چەند گروپێکی چەکداری بە رەچەڵەک سوریی، لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە و بە پاڵپشتی سەربازانی تورکیا، گواستراونەتەوە بۆ ئەفغانستان تا بەشداری بکەن لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول کە تاڵیبان لەوێ پێشڕەوی کردووە و لە هەوڵدایە بە تەواوی دەستی بەسەردا بگرێت”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو چەکدارە سووریانە لە چەند گروپێک پێکهاتوون و بەرەی نوسرەشیان لەناودایە.
ئەو گروپە چەکدارییانەی کە براونەتە ئەفغانستان پێشتر بەشداری شەڕی ناوخۆی لیبیا، شەڕی ناوچەی جێناکۆکی ناگۆرنی قەرەباغی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان-یان کردووە.
ئەو چەکدارانە کە لە رابردوودا بەشداری شەڕی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە و دژ بە هەسەدە جەنگاون، لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی داراییان دەکرێت و مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









