کشتوکاڵی هەرێم: بۆ چارەسەری کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی دەچینەوە بەغدا

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت “بە مەبەستی زیاتر كارئاسنی بۆ گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و لابردنی ئاستەنگەكان، بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكەین”.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لێكتێگەیشتنێكی باشمان واژووكرد لەبارەی گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بەڵام زۆر جار لە بازگەكانی عێراق گرفت بۆ گواستنەوەی بەرهەمی جوتیاران دروستدەكرێت ئەمەش وایكردووە كە جوتیارانی هەرێم متمانەیان نەبێت بە ناردنی بەرهەمەكانیان بۆ پارێزگاكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە وەزارەتی كشتوكاڵ پابەندی ئەو لێكتێگەیشتنانەن كە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێم واژوومان لەسەر كردووە، بۆیە پێمان وایە كە ئەگەر ئەم لێتێگەیستنە وەك خۆی جێبەجێبكرێت كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر ساغبوونەوەی بەرهەمی جوتیاران و زیاتر بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە گواستنەوەی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم لە بازگەكان دروستدەبێت چارەسەریان بكەین، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێك بە سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەین و لە گەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراق و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار كۆدەبینەوە كۆتایی بەوكێشانە دەهێنین كە لە گواستنەوەی بەرهەمی جوتیاران لە بازگەكان دروستدەكرێن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









